پۆلیسی هەولێر خاوەنی ئەو عەرەبانە شاورمەفرۆشەی گرت كە خەڵكی پێی ژەهراوی بوون

بینەر: (422)

لە ڕوونكردنەوەیەكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، ئەو خاوەن عەرەبانەیە گیرا كە خەڵك لەفەی شاورمەیان لەلا خواردبوو و پێی ژەهراوی بوون.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت، دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەك بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێریان كرد، بەهۆی ئەوەی بە خواردن ژەهراوی بووبوون، دەستبەجێ لێكۆڵینەوەی ورد و توند دەستی پێ كرد.

ئاماژە بەوەش كراوە، لە ئەنجامی بەدواداچوونەكان، دەركەوت كە دوو تۆمەتبار بە ناوەكانی (م. ج. ا) و (ن. ج. ا) لە ڕێگەی دانانی عارەبانەیەكی فرۆشتنی لەفەی شاورمە و ڕۆست لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر، بووە هۆی ژەهراوبوونی ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتییان. هەروەها دەركەوت كە ئەوان هیچ مۆڵەتێكی تەندروستی و شارەوانییان نەبووە و سەرلەبەری كاركردنیان قەدەغە بووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *