نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی مەهدی زانا سیاسەتمەدار و هاوسەری لەیلا زانا، پەیامێكی سەرەخۆشی بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ شەموو 29ی ئاب، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، مەهدی زانا یەكێك بووە لە كەسایەتییە دیارەكانی كاروانی خەباتی سیاسیی كورد لە توركیا و ساڵانی درێژی تەمەنی خۆی بۆ پاراستنی مافەكانی گەلەكەی تەرخان كرد و لەم رێگەیەشدا قوربانیی زۆری دا.
” هاوبەشی خەمی بنەماڵە و كەسوكاری مەهدی زانایە و هیواشی خواست خودای مەزن گیانی كۆچكردوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و سەبرو ئارامی بە هەمووان ببەخشێت” سەرۆكی هەرێمی كوردستان وای نووسیوە.
مەهدی زانا، هاوسەری سیاسەتمەداری كورد لەیلا زانا كۆچی دوای كرد ئەوە دوای ئەوەی كە زیاتر لە دوو هەفتەیە لە نەخۆشخانەیە.
مەهدی زانا ئەمڕۆ لە تەمەنی 86 ساڵی كۆچی دوایی كرد و ئەو جیا لەوەی نووسەر بوو پێشتر بەرپرسیارییەتی حكومی لە باكوری كوردستان هەبووە.
















Leave a Reply