پرسەنامەیەك لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

بینەر: (584)

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی غیبتەی مار لویس ساكۆ ، كاردینالی كەنیسەی كاپۆلیكی وپاتریاركی فەخری كەنیسەی كلدانی كرد.

ئەمەش دەقی پرسەنامەكەیە:

بەڕێز غیبتەی مار لویس ساكۆ ، كاردینالی كەنیسەی كاپۆلیكی وپاتریاركی فەخری كەنیسەی كلدانی؛

بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی برای بەڕێزتان ( لازار ساكۆ )م بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەكەم و هاوبەشی خەمتانم .خودای مەزن گیانی بە بەهەشت بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەكەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *