“وشە” وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بڵاو دەكاتەوە

بینەر: (1.3K)

“وشە” بەدواداچوونی لەسەر دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست كرد و دەركەوت كە بە ئەگەرێكی زۆرەوە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی “وشە” مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەست رێكارەكانی تەواو كراون و بە ئەگەرێكی زۆرەوە ئەم هەفتەیە دابەش دەكرێت.

مووچەی ئەو گرێبەستانە لەسەر داهاتی ناوخۆ دەدرێت، بۆیە ئێستە بەشێكی لەو پارەی پێویستە كۆ كراوەتەوە و لە چەند رۆژی داهاتوویشدا بەشەكەی تری تەواو دەكرێت و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

زانیاری ئەوەیش گەیشتووە كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بەڵێن بەو گرێبەستانە دراوە كە هاوشێوەی مانگی پێشوو مووچەكانیان دوا نەكەوێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *