هێرش كرایە سەر وێستگەی كارەبای خوڕەمشار

بینەر: (919)

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەم هێرش كراوەتە سەر هێڵی گواستنەوەی گازی وێستگەی كارەبا خورەمشار، ئەوە لەكاتێكدایە ترەمپ گوتی، بریارمانداوە ژێرخانی وزە جارێ نەكەینە ئامانج.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی فارس، هێرشەكان بەرەبەیانی ئەمرۆ سێشەم لەلایەن فرۆكەكانی ئیسرائیل و ئەمەریكاوە ئەنجام دراوە. بووەتە هۆی زیانگەیشتن بە بەشێك لەم دامەزراوانە و خانووەكانی دەوروبەریشیان.

هەروەها ئاژانسی فارس ئاماژەی بەوە كردووە ، هێڵی گواستنەوەی گازی وێستگەی كارەبای خوڕەمشار لە رۆژئاوای ئێران كراوەتە ئامانج.

بە گوتەی قایمقامی خوڕەمشار، مووشەكێك بەر ناوچەیەكی دەرەوەی وێستگەی هێڵی گازەكە كەوتووە و رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *