ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆستی ئه‌مه‌ریكی له ڕاپۆرتێكدا به پشتبه‌ستن به زانیارییه باوه‌ڕپێكراوه‌كان دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌رئێران كاریگه‌ریی زۆریان له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته دروست كردووه و ئێسته بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌لایه‌ن تارانه‌وه گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی سفر به‌رمیل.
له 14ی تهمووز/یۆلیۆی ڕابردوو ئه‌مه‌ریكا جارێكی تر ده‌ستی به بۆردمانكردنی ئێران و سه‌پاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆی ده‌ریایی به‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران كرده‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆردمانه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه وه‌ستان، به‌ڵام گه‌مارۆی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامی هه‌یه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست كه‌وتووه، هیچ جموجۆڵ و چالاكییه‌كی ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له دوورگه‌ی خارگی ئێران نابینرێت، له كاتێكدا ئه‌و دوورگه‌یه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ههناردهكردنهی زیاتر له 95%ی نه‌وتی ئێرانه بۆ ده‌ره‌وه و فرۆشتنه‌وه‌ی له بازاڕه‌كانی دنیا.
















Leave a Reply