بینەر:
(457)
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی مەهدی زانا سیاسەتمەدار بڵاو كردەوە.
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە X نووسیویەتی، سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خێزانی سیاسەتمەداری بەناوبانگی كورد، مەهدی زانا، دەكەم، بە تایبەتی بۆ خوشكی بەڕێز، خانم لەیلا زانا.
سەرۆك وەزیرانی كوردستان نووسیویەتی، مەهدی زانا یەكێك بوو لە تێكۆشەرە ناسراوە كوردەكان، كە ژیانی خۆی بۆ ماوەیەكی درێژ لە پێناو تێكۆشان و خزمەتكردن بە گەلەكەی بەسەر برد.
لە كۆتایشدا دەڵێ، ڕوحی شاد و یاد و ناوی هەمیشە زیندوو بێت، خوا سەبووری بە خێزان و كەسوكاری ببەخشێت.
















Leave a Reply