منداڵێكی تەمەن 11 مانگ لە پارێزگای سێواز ماوەی 13 ڕۆژە ون بووە. بەو بۆنەیەوە دایك و باوك و چوار كەسی تری بنەماڵەكە گیراون، ئەم رووداوانە لە توركیا زۆر دووبارە دەبنەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا، 13 رۆژە بوشرای تەمەن 11 مانگ دیار نەماوە، پۆلیس گومانی لە خێزانەكەیان هەیە، باوك و دایكی گیراون و بەپێی زانیاریی پۆلیس، هەریەكەیان ئەوی تریان تۆمەتبار دەكات.
لەسەر ئەو رووداوە تەنانەت مام و پوورەكانی بوشرا گیراون، دادگا بڕیاری داوە ئەو بابەتە بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكرێت و تاوانبار سزای پێویست بدرێت.
پۆلیس دەڵێت، دایكی بوشرا باوكی بەكوشتنی تۆمەتبار دەكات و باوكیشی دەڵێت، لە ژێر سەری دایكی منداڵەكەدایە.
ڕۆژی 14ـی ئەیلوول، بوشرا دیار نەماوە و تەمەنیشی 11 مانگە، ئەم بابەتە كۆمەڵگەی توركیای هەژاندووە و رۆژانە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان باسی رووداوەكە بەگەرمی دەكرێت.
تا ئێستە تەرمێك لە دەوروبەری رووداوەكە دۆزراوەتەوە، بەڵام هێشتا یەكلا نەبووەتەوە بوشرایە یان نا.
پێشتریش چەند رووداوێك لە توركیا و باكوری كوردستان هەبوون، بەشێكیان پێوەندییان بە تۆڕەكانی بازرگانی بەئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە هەیە كە لەتوركیا پەرەیان سەندووە و خێزانەكان بەهۆی كێشەی داراییەوە منداڵەكانیان دەفرۆشن.
















Leave a Reply