لە سەنگاپوور تاوتوێی خەساندنی دەستدرێژیكارانی سەر منداڵ دەكرێت

بینەر: (1.1K)

یەكێك لە كێشە گەورەكان لە زۆرێك لە وڵاتانی دنیا هەراسانكردن و دەستدرێژیی سێكسییە بۆ سەر منداڵ و گەنج، بە سوودبینین لە كەمئەزموونی و لاوازی و زوورازیكردن و ترساندنیان، بۆیە بۆ رێگرتن لەو تاوانە، وڵاتانی تاوتوێی چەند میكانیزمێك دەكەن، لەوانە لە سەنگاپوور تاوتوێی خەساندنی كیمیایی دەستدرێژیكاران دەكرێت.

لە سایەی بەرزبوونەوەی ئاستی تاوانە مەترسیدارە سێكسییەكان، بەتایبەتی لە دژی منداڵ و گەنجان لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا، سەنگاپوور تاوتوێی خەساندنی كیمیایی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە قێزەونە دەكات، ئەویش بە بەكارهێنانی دەرمان و دەرزی كە رێگری لە كاركردنی هۆرمۆنە سێكسییە نێرینەكان دەكەن و پەكیان دەخەن، وەك تێستیستیرۆن و وەستانی گەشەی خانەكانی بەرهەمیان دێنن و بەوەش ئارەزووی سێكسی ئەوان نامێنێت.

كی شانمۆ گام وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە لەبەردەم پەرلەمان گوتی، حكوومەت تاوتوێی بەكارهێنانی دەرمانی دژە ئەندرۆجین دەكات بۆ كەمكردنەوەی تێكڕای تاوان، بەڵام تا ئێستە بەڵگەكانی هەن بۆ سوودوەرگرتن لەو رێوشوێنە یەكجاری نین، ئەوە لەوكاتەی لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ لەو وڵاتە 762 حاڵەتی هەراسانكردن و 261 حاڵەتی دەستدرێژی سێكسی هەبووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *