بینەر:
(1.3K)
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووس شێروان تاڵیب، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بۆ كۆچی دوایی باوكیان، بە خۆی و بنەماڵە بەڕێزەكەیان گەیاند.
ئەمڕۆ یەكشەم 16ـی ئاب، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووس شێروان تاڵیب، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بۆ كۆچی دواییی باوكیان، بە خۆی و بنەماڵە بەڕێزەكەیان گەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبووی باوكیان بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات.
لای خۆیەوە شێروان تاڵیب بە ناوی خۆی و بنەماڵە و كەسوكاریانەوە سوپاس و پێزانینی بۆ پێوەندی و هاوخەمیی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەربڕی.
















Leave a Reply