ئەمڕۆ دووشەم رێوڕەسمی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە هەولێری پایەتەخت بەڕێوە چوو، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لەو هەنگاوە كرد و دووپاتی كردەوە كە ئاسایشی نیشتمانی و یەكبڕیاری بەرگری بەهێزتر دەكات.
زەیدی لە راگەیەنداروێكی نووسینگەكەی گوتی، پیرۆزبایی لە رۆڵەكانی گەلەكەمان لە هەرێمی كوردستان و پاڵەوانانی پێشمەرگە دەكەین، بە بۆنەی تەواوبوونی پرۆسەی یەكخستنەوەی پێكهاتەكانی لە ژێر چەتری وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەدا.
زەیدی هیوای خواست ئەو هەنگاو ببێتەت مایەی بەهێزكردنی ئاسایشی نیشتمانی و چەسپاندنی كاری دامەزراوەیی، دووپاتی كردەوە كە یەكخستنەوەی هێزە تەناهی و سەربازییەكان لە چوارچێوەیەكی دەستووری و یاساییدا و بەهێزكردنی هاوئاهەنگیی نێوان سەرجەم هێزە چەكدارەكانی عێراق و پێكهاتەكانی، هەنگاوێكی گرنگە بۆ چەسپاندنی ئاسایشی نیشتمانی و یەكگرتوویی بڕیاری بەرگریمان.
شایەنی بەاسە بەیانی ئەمڕۆ دووشەم رێوڕەسمی راگەیاندنی فەرمی یەكخستنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە بارەگەی سەرۆكایەتیی هەرێم لە هەولێر بەڕێوە چوو، پرۆسەكە بە سەرپەرشتیی سەرۆكی هەرێم وەك فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان و ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و ژمارەیەك بەرپرسی باڵای هەرێم و نوێنەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و نێردە دیپلۆماسییەكان و بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق هاتە سازكردن.
















Leave a Reply