دوای هەشت ساڵ لە راوەدوونانی، پۆلیسی توركیا توانیان بەر لە چەند رۆژێك زیندانییەكی سزادراوی هەڵاتوو بگرن، ئەو توانی لەو ماوەیە شێوەی خۆی وەك ژن بگۆڕێت و بۆ هاتوچۆكردن ناسنامەی خوشكەكەی بەكار بێنێت، بەڵام پەنجەمۆرەكەی ئاشكرای كرد و گیرا.
وەك ماڵپەڕی “T24″ی توركی باسی كرد، دۆسیەی ئەو گیراوە بۆ ساڵی 2018 دەگەڕێتەوە، زیندانییەك بە ناوی تۆگرۆل باشار، كە بە سێ ساڵ گرتن بەهۆی ساغبوونەوەی تۆمەتی دزیكردن سزا درابوو، هەڵات و گۆڕانكاری گەورەی لە رووخسار و شێوەی خۆی كرد، وای كرد پۆلیس نەتوانێت وێنەكەی بناسێتەوە، لەسەر بنەمای شێوەی كۆنی گەڕان بە دوای بەردەوام بوو.
باشار لەو ماویەدا خۆی بە شێوەی ژن گۆڕی بوو و ناسنانەمەی خوشكەكەی لە گەڕان و لە بازگەكانی پۆلیس بەكار دەهێنا، بەڵام كاتێك خوشكەكەی لە دەرەوەی توركیا بووە، ئەو بە كارتی بانكی ئەو لە شتكڕین بەردەوام بووە و بەو شێوەیە ئاشكرا بووە، دوای لێكۆڵینەوەی زیاتر، پۆلیس شوێنەكەیان دۆزیەوە لە ناوچەی كادیكۆی لە ئیستەنبووڵ و گیرا.
















Leave a Reply