ئەمڕۆ یەکشەم 30ی ئابی 2026، لە گەڕەکی حەمرینی شارۆکەی ڕزگاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، دەستڕێژی گولە کرایە سەر ماڵێک، پۆلیسی ناوچەکەش دووپاتی دەکاتەوە کە ڕووداوەکە پێوەندیی بە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە هەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێ کەوتووەتەوە.
لە لێدوانێکدا عەقید سۆران محەمەد غەریب گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بە “وشە”ی ڕا گەیاند، دەستڕێژی گولە کراوەتە سەر ماڵێک لە شارۆکەی ڕزگاری. ڕوونی کردەوە کە لێکۆڵینەوەی پۆلیس لە ڕووداوەکە بەردەوامە و خۆشبەختانە جگە لە زیانی ماددی کە فیشەک بەر ماڵەکە کەوتووە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەربارەی شوێن و هۆکاری ڕووداوەکەش ئاشکرای کرد، ڕووداوەکە لە گەڕەکی حەمرینی شارۆکەی ڕزگاری ڕووی داوە و پێوەندیی بە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە هەبووە.
لەلایەکی ترەوە بەپێی زانیارییەکان، ئەو ڕووداوە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە و مێژووەکەیشی بۆ ساڵی پار دەگەڕێتەوە، کە بەهۆی هەمان کێشەوە چوار کەسی ئەو ماڵە کوژراون.
یەکێتیی ئەوروپا کۆتوبەندی توند بەسەر “چات جی پی تی” و سەکۆ گەورەکاندا دەسەپێنێت زانایان هۆشداری دهدهن..مانگه دهستكردهكان بهریهكدهكهون
زۆرترین خوێنراو
پرسەنامەیەك لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە
هاوسەری لەیلا زانا كۆچی دوایی كرد پرسەنامەیەك لە سەرۆك بارزانییەوە پیاوێك ههشت ئهندامی خێزانهكهی و خۆیشی دهكوژێت
















Leave a Reply