توێژینەوە لەبارەی هۆكاری پێوەدانی مار لە كەسێكەوە بۆ یەكێكی تر دەكرێت

بینەر: (125)

تا ئێستە لەبارەی پێوەدانی مار بە مرۆڤ چەندان توێژینەوەی زانستی كراون و توێژەران پێیان وایە پێوەدانی مار بە مرۆڤ هەڕەمەكی نییە، بەڵكو چەندان فاكتەری تری لە پشتە و بۆ ئەوەیش نوێترین توێژینەوە لەبارەی هەمان بوار، بۆ فاكتەری ژینگەیی و ئابووری و كۆمەڵایەتیی دەگەڕێننەوە، بۆیە پێوەدانی مار بە مرۆڤ لە ناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی تر دەگۆڕێت.

پێگوەی “ئیلاف” ئەمڕۆ شەموو هەشتی ئاب، توێژینەوە نوێیەكەی لە گۆڤاری PLOS Neglected Tropical Diseases وەرگرتووە كە لەوێدا توێژەران لەبارەی پێوەدانی مار بە مرۆڤ قسەیان بۆ كردووە. ئەوان پشتیان بە 142 توێژینەوەی پێشوو بەستووە كە لە سەدەی نۆزدەوە تا ئێستە كراون، بۆیە دەرئەنجام بەوە گەیشتوون كە هۆكاری پێوەدانی مار بە مرۆڤ لە كەسێك بۆ كەسێكی تر و ناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی تر دەگۆڕێت، فاكتەرەكانیش بۆ ژینگەیی و ئابووری و كۆمەڵایەتی دەگەڕێننەوە.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوە نوێیەكە، زۆربەی ئەوانەی مار پێوەیان دەدات، لە كاتی كاركردندا بووە كە پێیان وایە 70%یان لەو حاڵەتانەدا بووە، ئەویش لە كاتی كاركردنی دەرەوەی وەك كشتوكاڵ و دروستكردنی خانوو بووە، هاوكات ئەوانەی ماریان پێوە دەدات لە ناوچەیە بوون كە لە نەخۆشخانەكان دوورن و درەنگتر فریای چارەسەر دەكەن، ئەوەیش پێوەندیی لە بواری ژینگەییەوە هەیە.

ئەوەیش دەڵێن كە بەشێكی تریش پێوەدانی مار بۆ ئێوارە یان شەو دەگەڕێتەوە، بەتایبەتی لەو كاتانەدا چەندان جۆری مار دەردەكەون. هاوكات هەژاری كە پێوەندیی بە دۆخی ئابووری و داراییەوە هەیە، فاكتەری تری پێوەدانی مارە بە مرۆڤ، ئەویش پێوەندیی بە شوێن و كاتەوە هەیە.

توێژەران دووپات دەكەنەوە كە هەژاری فاكتەرێكی سەرەكییە بۆ مەترسیی پێوەدانی مار، بەتایبەتی لە گوندەكان كە زۆربەی كوندنشینەكان پێڵاوێك لە پێ ناكەن تا بە پێوەدانی مار بیانپارێزێت، هاوكات لاوازیی دروستكردنی خانووەكان كە رێگە نەدات مار بە ئاسانی نەتوانێ بچێتە ناویانەوە. لە هەموو گرنگتر كەمیی هۆشداریی تەندروستیی بۆ هاووڵاتییان تا بزانن لە كاتی پێوەدانی ماردا چۆن هەڵسوكەوت بكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *