بۆچی گەنجان تووشی ئەلزەهایمەر دەبن؟

بینەر: (19)

نەخۆشی ئەلزەهایمەر، یەكێكە لە جۆرە زۆر بڵاوەكانی خەڵەفان، كە لە تەمەنێكی گەورە، سەرووی 65 ساڵ تووشی مرۆڤ دەبێت و یەكێكە لە نەخۆشییەكانی سەردەم، چارەسەری دیاریكراوی نییە، هەندێك جار لە خوار ئەو تەمەنەش مرۆڤ تووشی دەبێت، واتە ئەلزەهایمەری پێشوەختە، نیشانەكانی بەدیار دەكەون، لە گەنجان كاریگەرییەكەی زیاترە، بەهۆی بوونیان لە تەمەنێكی چالاك بۆ كاركردن و بیركردنەوە و بڕیاردان و بەرپرسیارەتیی دارایی و خێزانیدا.

بەپێی توێژینەوەكان، هۆكاری تووشبوونی گەنجان بەو نەخۆشییە دوو بەشە، لەوانە تەواو بۆماوەیی، واتە بوونی تۆماری خێرانیی تووشبوون، كاتێك بازدان لە چەند جینێك روو دەدات و وا لە مێشك دەكات پارچە پرۆتینی جۆری ئەلبێتا ئەمیلۆید و تێكهەڵكێشی تاو بە خێرایی دروست بكات، ئەوانەش دەمارەخانەكانی مێشك لەناو دەبەن، وەك كۆمەڵەی ئەلزەهایمەری ئەمەریكی باسی كردووە.

هۆكاری دووەم بریتییە لە كۆبوونەوەی چەند جینێكی مەترسیدار سەبارەت بە نەخۆشییەكە و چەند هۆكارێكی تەندروستی و ژینگەیی دەبنە هۆی زوو لەناوچوون و پیربوونی مێشك، لەوانە بەركەوتنی سەر و لەرینەوەی بەهۆی رووداوەكان و چالاكییە وەرزشییەكان، هەروەها هەندیبَك حاڵەتی وەك جۆری دووەمی شەكرە و بەرزی درێژخایەنی پەستانی خوێن، كە دەبنە هۆی لەناوچوونی لوولە وردەكانی خوێن بۆ مێشك دەبەن و رێگری لە رزگاربوونی لە ژەهرەكان روو دەدات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *