باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا دانپێدانانی دەستگیرکراوەکانی لالەزار رەتدەکاتەوە

بینەر: (1.2K)

\"\"

وێستگەنیوز-

باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق ئەو دانپێدانانەی دەستگیرکراوانی لالەزار رەتدەکاتەوە کە باس لەوەدەکەن لەلایەن ئۆکرانیاوە مەشق و راهێنانیان پێکراوە بۆ ئەنجامدانی کاری نایاسایی.

دوای بڵابوونەوەی چەند هەواڵێک و دانپێدانانی دەستگیرکراوەکانی لالەزار کە ئاماژەیان بەوەدا، \”کە لەلایەن چەند کەسێکی ئۆکرانیاوە مەشق بە چەکدارانی لالەزار کراوە\”، ئەمڕۆ شەممە باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق هەواڵەکەی رەتکردەوە و بەناڕاست ناوی برد.

باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق دەڵێت، \”ئۆکراینا هەرگیز هیچ چالاکییەکی پەیوەندیدار بە مەشقپێکردنی چەکدار یان بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ بەکارهێنانی نایاسایی لە دەرەوەی وڵاتەکەمان ئەنجام نەداوە و ئەنجام نادات، ئەم جۆرە بانگەشانە زانیاریی ناڕاستی ئاشکران کە هیچ بنەمایەکی راستییان نییە\”.

ئاماژە بەوەشدەکات، \”ئێمە بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست بە هەوڵێک بۆ لەکەدارکردنی ئۆکراینا و سەرکردایەتییەکەی دەزانین\”.

باڵیۆزخانەی ئۆکراینا لە عێراق داوا لە راگەیاندنەکان دەکات، تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمی و پشتڕاستکراوەکانی زانیاری ببەستن و خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە و راپۆرتی پشتڕاست نەکراوە.

PM:02:02:30/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 484
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *