باسم عەبادی وەزیری نەوتی عێراق رای گەیاند، لە دوای جەنگەوە لەم مانگەدا بەرزترین ئاستی هەناردەی نەوت تۆمار كراوە كە دەگاتە تێكڕای رۆژانەی دوو ملیۆن بەرمیل. ئاشكرایشی دەكات هەناردەی مانگی رابردوو 49 ملیۆن بەرمیل بووە.
ئەمڕۆ هەینی 14ی ئاب باسم عەبادی وەزیری نەوتی عێراق دووپاتی كردەوە لەم مانگەدا بەرزترین ئاستی هەناردەی نەوت بە دوو ملیۆن بەرمیلی رۆژانە تۆمار كراوە.
عەبادی باسی لەوەیش كرد، دانوستاندن بۆ زیادكردنی هەناردەی نەوتی عێراق لەگەڵ لایەنە پێوەندیدارەكان بەردەوامە و گوتیشی، “85%ی بودجەی عێراق پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت”
سەبارەت بە هەناردەی نەوتی مانگی رابردوویش “تەمووز” وەزیری نەوت گوتی، “كۆی هەناردەی نەوت لە مانگی حەوتدا 49 ملیۆن بەرمیل بوو”
لەگەڵ هەڵگیرسانی جەنگی ئێران لە 28 ی شوباتی رابردوو و داخستنی گەرووی هورمز، هەناردەی نەوتی عێراق دابەزیوە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری پێشووی نەوت ئەو كات گوتی، “هەناردەی نەوت لە چوار ملیۆن و 300 هەزار بەرمیلی رۆژانە بۆ ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل دابەزیوە”.
















Leave a Reply