ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی وزه و بۆرسه‌كان له دنیا، نرخی نه‌وتی خام به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گفتوگۆكانی ئاشتی نێوان واشنتن و تاران تا ئێسته هیچ پێشڤهچوونێكیان لێ به‌دی ناكرێت و جموجۆڵی كه‌شتییه‌كانیش له گه‌رووی هورمز نزیكه له په‌ككه‌وتنی ته‌واوه‌تی.
به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆ 89 دۆلار و 40 سه‌نت به‌رزبووه‌وه، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به به‌راورد به نرخی هه‌ینی 72 سه‌نت نرخه‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه، هاوكات نه‌وتی خخامی ته‌كساسیش 44 سه‌نت به‌زبووه‌وه و به‌رمیلێكی گه‌یشته 82 دۆلار و 83 سه‌نت.
هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌ر دوو جاره خامه‌كه‌ی نه‌وت به ڕێژه‌ی پێنج له سه‌د نرخیان به‌رزبووه‌وه، به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی كرایه سه‌ر كه‌شتییه‌كانی كۆمپانیای “ئادنۆك”ی ئیماراتی له ئاوه‌كانی گه‌رووی هورمز.
بریانكا ساشدیفا سه‌رۆكی به‌شی شیكردنه‌وه‌ی بازاڕ له كۆمپانیای فیلیپ نۆڤا له سه‌نگاپووره گوتی، نرخی نه‌وت بووژانه‌وه‌ی باشی به‌خۆیه‌وه بینیووه، دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه نزمترین نرخی تۆمار كرد.
















Leave a Reply