سەرۆکی حكوومەت سەرەخۆشی لە بەیان سامی عەبدولڕەحمان دەکات

بینەر: (92)

ئەمڕۆ چوارشەم پێنجی ئابی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشیی لە بەیان سامی عەبدولڕەحمان، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حكوومەت بۆ کاروباری دەرەوە و گۆڕانی کەشوهەوا کرد، بۆ کۆچی دواییی هاوسەرەکەی، هونەرمەند و شانۆکاری کورد، موزەفەر شافعی.

سەرۆکی حكوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی پێ گەیاند و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *