نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان جارێكی تر ڕووی له دابه‌زین كرد، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ڕێی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه، ئه‌مه‌یش كه‌مێك مه‌ترسی نه‌گه‌یشتنی نه‌وتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی به بازاڕه‌كانی جیهان كه‌م كرده‌وه و به‌و هۆكاره‌یش نرخی نه‌وت ڕووی له دابه‌زین كرد.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێسته ئاماژه‌ی كۆتایی شه‌ڕ له دژی ئێران بوونی نییه، به‌رده‌وام مه‌ترسی له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه هه‌یه، كه نه‌وتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌گاته بازاڕه‌كانی جیهان و ته‌نگژه‌یه‌كی قووڵی وزه دروست ببێت، به‌وهۆیه‌وه‌یش له هه‌فته‌ی ڕابردوو نه‌وت به‌رزترین نرخی تۆماركرد و نزیكبووه‌وه له 120 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیل نه‌وتێكی خام.
ڕێككه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخه‌كه دروست كرد و ئه‌مڕۆ به به‌راورد له‌گه‌ڵ دوێنێ، نرخی نه‌وت به بڕی 67 سه‌نت واته 0.65% دابه‌زی و به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت گه‌یشته 102 دۆلار و 75 سه‌نت، هه‌روه‌ها خامی ته‌كساس گه‌یشته 95 دۆلار و 3 سه‌نت.
















Leave a Reply