شاخه‌وان عه‌بدوڵا: شایسته‌ی جوتیاران ده‌درێت

بینەر: (1.2K)

\"\"

وێستگه‌نیوز-
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری‌ دووه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ شایسته‌ی سەرجەم جووتیارانی هەرێمی کوردستان و ئەو ناوچانەی دواکەوتوون، دەدرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری‌ دووه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ \”له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌سیر داود وه‌زیری بازرگانی تاووتوێی  شایسته‌ی جوتیارانمان كرد و به‌ڵێن درا شایسته‌ی سه‌رجه‌م جوتیاران بدرێت له‌ هه‌رێم و كه‌ركوك و مه‌خمورو ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی دواكه‌وتووه‌\”.

شاخه‌وان عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: \”بۆ وه‌جبه‌ی ئه‌مجاره‌ كه‌ 500 ملیار دینار ته‌رخان كراو له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌خرێته‌ سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی بازرگانی سه‌ره‌تا شایسته‌ی ئه‌و جوتیارانه‌ ده‌درێت كه‌ بڕه‌كه‌ی كه‌مه‌ و ناتوانرێت زیاتر دوابخرێت\”.

راشیگەیاند کە \”بڕیار درا ئه‌وانه‌ی تا 50 تۆنیان ته‌سلیم كردووه‌ له‌وه‌جبه‌ی ئه‌مجاره‌ هه‌مووی سه‌رف بكرێت دواتر بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ 50 تۆن زیاتریان ته‌سلیم كردووه‌\”.

AM:12:01:31/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 4
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *