پۆلیسی دارستان: ئاگره‌كه‌ی پێنجوێن به‌رده‌وامه‌ و كه‌سێكیش ده‌ستگیركرا

بینەر: (1.3K)

\"\"

وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ ئاگره‌كه‌ی پێنجوێن تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ و بریندار هه‌یه‌ و كه‌سێكیش ده‌ستگیركراوه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ \”ئاگره‌كه‌ی سنوری قه‌زای پێنجوێن تا ئێستا به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌ سنوری چه‌ند گوندێكی وه‌ك (هه‌ڵاڵاوا، مه‌سۆ، كێلو، نزاره‌ و ده‌ره‌گورگان)ی گرتۆته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ \”له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ئاگره‌كه‌ ته‌واو هێزه‌كانی پۆلیسی دارستانی سلێمانی و به‌به‌شداری مه‌فره‌زه‌كانی په‌شی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن و بنكه‌كانی سه‌یدسادق و بنكه‌كانی شاره‌زوور و بنكه‌كانی قه‌ره‌داغ و بنكه‌كانی به‌شی سلێمانی و باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ئاماده‌بوون\”.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ \”هاوشانی ئێمه‌ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی هه‌روه‌ها تیمی خۆبه‌خش و دڵسۆزی رێكخراوی مله‌كه‌وه‌ و دانیشتوان و گوندنشینانی دڵسۆز و خه‌مخۆر به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی تا ئه‌م ساته‌ به‌شدارن له‌ هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌.

پۆلیسی‌ دارستان ده‌ڵێت: \”به‌هۆی سه‌ختی ناوچه‌كه‌ و مه‌ترسی هه‌بوونی مین كاری ته‌واوی تیمه‌كان سه‌خت بووه‌\”.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ \”به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌وه‌ تا ئێستا چه‌ند بریندارێك هه‌یه‌ كه‌ دوو هاوڵاتی دڵسۆز و خۆبه‌خشن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دارستانی پێنجوێن و له‌ ئێستادا له‌ژێر چاره‌سه‌ردان\”.

راشیگه‌یاند كه‌ \”له‌ ئێستادا كه‌سێك به‌تۆمه‌تی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون به‌رده‌وامه‌\”.

PM:04:34:30/08/2025

\"\"

\"\"

\"\"

\"\"

\"\"

ئه‌م بابه‌ته 396
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *