وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ناوەندەکانی خوێندن ئاگاداردەکاتەوە

بینەر: (1.3K)

\"\"

وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 30 ئابی 2025، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری گشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی لە لیژنەی سەرپەرشتیاری سیستمی ئی – پەروەردەوە دەکاتەوە.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، ناوەندەکانی خوێندنی حکومی لە باخچەی منداڵان تا پەیمانگەکان ئاگادار دەکەینەوە، کە رێکەوتی 4ی ئەیلولی 2025 دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی:

1- بەشە وانەی دروستی هەر مامۆستایەک لە سیستەمی ئی – پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی 2025 – 2026.

2- تۆمارکردنی خشتەی بەشەوانەکانی هەفتە و جیاکردنەوەی پۆل و هۆبە لە سیستمی ئی – پەروەردە بە دروستی.

ئەوەشخراوەتەڕوو، \”شەوی 4ی ئەیلول لە کاتژمێر 12:00وە سیستمی ئی – پەروەردە دادەخرێت و پاش کرانەوەشی دەسەڵاتی گۆڕانکاریکردن نادرێت بە ناوەندەکانی خوێندن\”.

AM:10:32:30/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 28
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *