بافڵ تاڵەبانی: هیچ دەستکەوتێک بەبێ قوربانی ژنان بەدەست نەهاتووە

بینەر: (1.7K)

\"\"

وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ـی 8ـی 2025، کۆنفرانسی هاوپەیمانی حیزبە سۆشیال دیموکراتەکانی وڵاتانی عەرەبی لە سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی دەستیپێکرد و تێیدا وتاری بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خوێندرایەوە.

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وتاری بافڵ تاڵەبانی خوێندەوەر و تێیدا رایگەیاند، لە هەموو قۆناغەکاندا، ژنانیش شانبەشانی پیاوان خەباتیان کردووە و قوربانیان داوە و هیچ دەستکەوتێک بەبێ قوربانی ژنان بەدەست نەهاتووە.

وتیشی: دووپاتی دەکەینەوە کە هەموو خانمان و ژنانی کورد، دایکان و پێشمەرگەکان، ئەوانەی لە بواری پەروەردە، سیاسەت و کۆمەڵگای مەدەنی کاردەکەن، جێگەی شانازی هەموو کوردستانن و رابەر دەبن لە داهاتوودا. 

جەختیشی کردەوە کە، وەک یەکێتی، \”هەموو دەرفەتێک دەقۆزینەوە بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە ژنانی کورد رێزی تەواوی لێبگیرێت. پێکەوە ژنان و پیاوان دەتوانن کوردستانێکی دادپەروەرتر بنیاد بنێن.\”

AM:11:13:27/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 108
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *