ترەمپ: دوای كۆتاهاتنی ماوەی سەرۆكایەتی كۆشكی سپی جێدێڵم

بینەر: (153)

لە سەروبەندی هەڵبژاردنی نیوەیی كۆنگرێسی ئەمەریكا، كە كێبەركێیەكی توند لە نێوان دیموكرات و كۆمارییەكان هەیە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە كە دوای كۆتاهاتنی ماوەی سەرۆكایەتی لە پۆستەكە لادەكەوێت، حەزی لە خۆكاندیدكردنەوە هەیە، بەڵام یاساكان رێگە نادەن.

ترەمپ لە دیدارێكی رۆژنامەی “نیویۆرك پۆست”ی ئەمەریكی گوتی، بەڵێ دوای كۆتاهاتنی ماوەی سەرۆكایەتی دەڕۆم، بە خۆشحاڵییەوە جارێكی تر خۆم بۆ كاندید دەكردەوە، ئەگەر هەلێك هەبووایە، بەڵام یاساكان زۆر توندن، لە ماوەی دوایی راپرسی كراوە و تیایاندا بە جیاوازییەكی زۆر لە پێش هەمووان بووم. بەڵام دوو ساڵم لە كۆشكی سپی هەیە و دەتوانرێت لەو ماوەیە زۆر شت ئەنجام بدرێت.

بەپێی 22مین هەمواری دەستووری ئەمەریكا، نابێت سەرۆكی ئەو وڵاتە زیاتر لە دوو ماوەی سەرۆكایەتی لەو پۆستە بمێنێتەوە، ترەمپ دوو جارە دەبێتە سەرۆكی ئەمەریكا لە 2017 تا 2021 و 2024 تا 2028، پێشتر ترەمپ ئەگەری خۆكاندیدكردنەوەی بۆ جارێكی تر راگەیاندبوو.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *