هه‌زاران سه‌ربازی ئه‌وروپا خه‌ریكی مه‌شقی سه‌ربازین كه له‌لایه‌ن به‌ریتانیا و فڕه‌نساوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، ئه‌مه‌یش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ بڵاوه‌پێكردنی هێزی فره ڕه‌گه‌ز له ئۆكراینا ده‌بینرێت، له ئه‌گه‌ری نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی ئاشتی له نێوان ئۆكراینا و ڕووسیا، ئه‌و هێزانه ده‌برێنه ئۆكراینا و ئه‌ركیان پێ ده‌سپێردرێت.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا و فڕه‌نسا، نزیكه‌ی سێ هه‌زار سه‌رباز له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا له‌و مه‌شق و ڕاهێنانه به‌شدارن، كه له ماوه‌ی نۆ تا 22ی ئه‌م مانگه تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر له پۆڵه‌ندا ئه‌نجام ده‌درێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، سه‌ربازان له وڵاتانی به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و به‌لجیكا و ئستۆنیا و ئه‌ڵمانیا و لیتوانیا و هۆڵه‌ندا و پۆڵه‌ندا و ئیسپانیا و سوید پێكهاتوون، مه‌شقی ئاسمانی و وشكایییان له نزیك شاره‌دێی نۆڤا دیمبای 100 كیلۆمه‌تر له دووری سنووری ڕۆژئاوای ئۆكراینا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ساڵی ڕابردوو پلانی پێكهێنانی هێزێكی فره‌ڕه‌گه‌ز به ناوی هێزی دڵنیاییدان به ئۆكراینا بڕیاری له‌سه‌ر درا، وه‌ك به‌شێكی سه‌ره‌كی ده‌سته‌به‌ر و گه‌ره‌نتیكردنی ئاسایشی ئه‌و وڵاته بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ.
















Leave a Reply