بینەر:
(3)
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆردمانی دوورگه‌ی قه‌شمی باشووری ئێرانیان كرد و سه‌رچاوه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و بۆردمانه له وه‌ڵامی ته‌قه‌كردنی ئێران بوو له فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی.
تۆڕی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، بۆردمانكردنی دوورگه‌ی قه‌شم له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، به‌هۆی ئه‌وه‌وه دێ، شه‌وی دووشه‌م له‌سه‌ر سێشه‌م ئێران ته‌قه‌ی له فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكی كردووه.
به گوێره‌ی قسه‌ی سه‌رچاوه‌كان شه‌وی ڕابردوو پاسداران له دوورگه‌ی قه‌شم مووشه‌كیان ئاراسته‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكی كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ زیان به فڕۆكه‌كه نه‌گه‌یشتووه، دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر دوورگه‌كه و شوێنی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كه‌ی به چڕی بۆردمان كردووه.
















Leave a Reply