بینەر:
(383)
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، وردەكاری رووداوێكی كوشتنی لە گوندی پیرەش بڵاو كردەوە كە ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كوژراوە.
پۆلیس دەڵێ، سەعات یەك و نیوی دوای نیوەڕۆ ئاگەدار كراینەوە لە ڕووداوێكی كوشتن لە گوندی (پیرەش) سەر بە سنووری بنكەی پۆلیسی كەسنەزان و دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەركەوت كە ژنێك بە ناوی سەوسەن ئیبراهیم محەمەد لەلایەن هاوسەرەكەیەوە بە ناوی (إ، إ،م) بە چەقۆ كوژراوە.
پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە لە پاش ئەنجامدانی تاوانەكە، تۆمەتباری ناوبراو لەلایەن مەفرەزەی بنكەی كەسنەزان بە هاوكاریی پۆلیسی فریاكەوتن گیرا و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە لەلایەن پۆلیسەوە بەردەوامە.
















Leave a Reply