گەرووی هورمز.. هێرش كرایە سەر كەشتییەك و دوو كەشتیوان بریندارن

بینەر: (4)

هاوكات لەگەڵ بەردەوامیی ئاڵۆزییەكانی گەرووی هورمز و بینە و بەردەی ئەمەریكا لەبارەی كێ كۆنترۆڵی هاتوچۆی دەریایی لەو گەرووە ستراتیجییە دەكات، ئەمڕۆ جارێكی تر هێرش كرایە سەر كەشتییە بازرگانییەكانی بە گەرووەكەدا تێپەڕ دەبن و دوو كەشتیوان بریندار بوون.

دەستەی ئۆپراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەكانی بەریتانیا لە چەند سەرچاوەیەكی سەربازی گواستەوە كە لە ئەنجامی هێرشێك بۆ سەر كەشتییەك لە كاتی تێپەڕبوونی بە گەرووی هورمزدا، دوو كەشتیوان بریندار بوون، كە برینی ئەوان سووكە و كەشتییەكە گەشتەكەی بەرەو بەندەری داهاتووی تەواو كردووە.

دەستەكە دووپاتی كردەوە كە تا ئێستە هیچ هەواڵێك لەبارەی دروستبوونی كێشەی ژینگەیی نییە و دەسەڵاتداران لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكەن، دەستەكە داوای لە كەشتییەكان كرد بۆ وریابوون لە كاتی تێپەڕبوون بە گەرووی هورمز، بەڵام ناسنامەی كەشتییەكە و لایەنی بەرپرسی لە هێرشەكە ئاشكرا نەكرد.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *