هەوڵەكانی پاكستان بۆ رێككەوتنی ئێران و ئەمەریكا بەردەوامە

بینەر: (5)

پاكستان دووپات لە بەردەوامبوونی هەوڵ و ناوەندگیرییەكەی بۆ بەیەكگەیاندنی واشنتن و تاران و واژووكردنی رێككەوتنی ئاشتی دەكاتەوە، ئەوە هاوكات لەگەڵ پەرەسەندنی زمانی هەڕەشەی هەردوو وڵات بەرانبەر بە یەكتر، بۆ رێگرتن لە رووچوونی دۆخەكە بۆ ناو شەڕێكی تر، پاكستان وەزیری ناوخۆی رەوانەی تاران دەكاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەم وەزارەتی دەرەوەی پاكستان رای گەیاند كە ئیسلام ئاباد وای دەبینێت كە پێویستە دۆسیە ناكۆكەكان لە دانوستان و دیپلۆماسیەت چارەسەر بكرێن، دووپاتی لە پابەندی بە بینین رۆڵی ناوەندگیر و كاركردن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی ئاشتیانە لە ململانێی نێوان ئێران و ئەمەریكا كردەوە.

ئەو لێدوانانەی وەزارەتی دەرەوەی پاكستان هاوكاتن لەگەڵ سەردانی ئەمڕۆی موحسین نەقەوی وەزیری ناوخۆی پاكستان بۆ تاران و دیداری لەگەڵ ئەسكەندەر موئمینی هاوتا ئێرانییەكەی، سەرچاوەكانی نزیك لە حكوومەتی پاكستان ئاماژەیان كرد كە بڕیارە لەو سەردانەدا تاوتوێی پەرەسەندنەكانی ناوچەكە و هەوڵەكانی زیندووكردنەوەی دانوستانەكانی تاران و واشنتن بكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *