کەشتییەکی گواستنەوەی غاز لە گەرووی هورمز کرایە ئامانج

بینەر: (5)

ئەمڕۆ دووشەم 21ی ئەیلوول، دەستەی دەریایی بەریتانیا ڕای گەیاند کە کەشتییەکی گواستنەوەی غاز لە کاتی دەرچوونی لە گەرووی هورمز، بە تەنێک كە تا ئێستە نازانرێت چییە “نەناسراو” کراوەتە ئامانج و پێکراوە.

دەستەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە کەشتییەکە سەلامەتیی تیمی سەرنشینانی ڕاگەیاندووە و دوای ئەوەی لە گەرووی هورمز بەر ئەو تەنە نەناسراوە کەوتووە، بەردەوامە لە گەشتەکەی.

ئەمە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هۆشداریی داوەتە هاووڵاتییانی لە وڵاتانی ناوچەکە و عێراق، کە ئاگاداری هەر ئەگەرێکی ئاڵۆزی بن و ئامادەییان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانیان هەبێت.

پێشتریش دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕای گەیاندبوو کە لە پەراوێزی کارەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی کۆ دەبێتەوە، بۆ تاوتوێکردنی بڕیاری پێوەندیدار بە ئێرانەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *