چیرۆكی گیان لە دەستدانی كۆڤانی كەمالیات لە هەولێر

بینەر: (506)

چیرۆكی گیان لە دەستدانی گەنجێكی هەولێر ئەمڕۆ تەواوی سۆشیاڵمیدیایی تەنی، مردنی كۆڤان نەوزاد نەك تەنیا بۆ كەسوكارەكەی بەڵكو بۆ بەشێكی زۆر لە بەكارهێنەرانی تیكتۆك شۆك بوو.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەواڵی مردنی گەنجێكی هەولێر بەناوی كۆڤان نەوزاد كەسایەتی دیاری تیكتۆك بڵاو بووەوە كە كاتێك گەڕاوەتەوە ماڵەوە تەندروستی تێكچووە و دەستبەجێ‌ گیانی لە دەست داوە.

وەك كەسوكارەكەی دەڵێن، كۆڤان پێشتر نەخۆشی دڵی هەبووە، شەوی رابردوو كاتێك هەستی بە ئازارێك كردووە سەردانی نۆرینگەیەكی كردووە و تەنیا ” موخەزییان” بۆ هەڵواسیوە و دواتر گەڕاوەتەوە ماڵەوە.

رێڤان نەوزاد برای كۆچكردوو، بۆ “وشە” گوتی، سەعات 10ی دوێنێ‌ شەو تەندروستی كۆڤان تێكچووە و دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە گیانی لە دەست داوە.

كۆڤان نەوزاد دوایین پۆستی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانیدا ئەوە بووە كە بڕیاربووە ئەمڕۆ كەلوپەلی جوانكاری بەدەست بگات و داوای كردبوو هاووڵاتییان سەردانی بكەن، بەڵام مەرگ رێگەی نەدا كەلوپەلەكانی وەربگرێت و بیفرۆشێتەوە.

ماوەیەكە لە هەرێمی كوردستان نەخۆشییەكانی دڵ لەناو گەنجاندا روو لە هەڵكشانە، كۆڤان نمونەیەكە لەوانەی كە بەو تەمەنە بچووكەیەوە بە هۆی دڵ ماڵئاوایی لە ژیان كرد.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *