وریایی لە روودانی بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە توركیا دەدرێت

بینەر: (888)

زانایەكی بوومەلەرزەزانیی توركی وریایی لە بوونی چالاكییەكی بوومەلەرزەیی لە دەریای مەرمەرە دەدات، كە بەم دواییە چەند زەوینلەرزەیەكی لاوازی بەخۆیەوە بینیوە، زانیارییەكان بە دووری نازانن بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی زیاتر لە حەوت پلە بە پێوەری رێختەر ناوچەی ئیستەنبووڵ بهەژێنێت.

عوسمان بیكتاش زانای بوومەلەرزەزانیی توركی بە دووری نازانێت ئەو چالاكییە بوومەلەرزەزانییە پێوەندی بە گۆڕانكاری لە پێكهاتەی تەكتۆنی بەهۆی بوومەلەرزەكەی چینارجیك لە 1963ەوە هەبێت، كە گوڕەكەی 6.3 پلە بوو، هەروەها بوومەلەرزەكەی ناوچەی سیلیفری لە ئیستەنبووڵ لە 2005 بە گوڕی 6.2 پلە بە پێوەری رێختەر ئەو دوو ناوچەیان هەژاند.

روونی كردەوە، ئەو زەوینلەرزە لاوازانەی لە ماوەی دوایی لە دەریای مەرمەرە لە قووڵایی 10 بۆ 13 كیلۆمەتر لە دوورگەكانی ئومەرا و شاری چینارجیك تۆمار كران، ئەنگە ئاماژەیەك بن بۆ بوونی شێوانێكی قووڵ لە ناوچەكە، بۆیە ئەو داتا زانستییە نوێیانەی لە دەریای مەرمەرەوە دەستمان كەوتوون، روودانی بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە ناوچەكە بە دوور نازانن و پێویستە شاری ئیستەنبووڵ بۆ سیناریۆی بوومەلەزە بەهێزەكان، لە سەرووی حەوت پلە، لەوپەڕی ئامادەسازیدا بێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *