بینەر:
(882)
بەردەوام نرخی تمەن بەرانبەر بە دۆلار دادەبەزێت، چاوەڕێ دەكرێت بەهۆی سزا نوێیەكانی ئەمەریكا بەتەواوی پارەی ئێران بشكێت.
شارەزایانی ئابووری باس لەوە دەكەن، تەنیا لە ماوەی هەفتەیەكدا بەهای تمەن بەرانبەر دۆلار بە ڕێژەی 7,5% دابەزیوە، هۆكاری سەرەكی بۆ فشاری ئەمەریكا لەسەر ئێران دەگەڕێتەوە.
نرخی 100 دۆلار بۆ یەكەمجار گەیشتە 19 ملیۆن و 500 هەزار تمەن، بڕیارە ئەمڕۆ ئەگەر سزاكانی ئەمەریكا رابگەیەنرێت، زیاتر تمەن بشكێت.
شارەزایان پێیان وایە ئەگەر ناوەندگیرییەكان ئەمڕۆ سەركەوتوو بن، ئەگەری هەیە تمەن سەر بكەوێتەوە، ئەگەر سەركەوتوو نەبن بەتەواوی پارەی ئێران هاڕە دەكات.
















Leave a Reply