لە کاردانەوەیەکی توندی سیاسیدا بەرامبەر بە خراپبوونی بارودۆخی ئەمنیی عێراق، ڕێکخراوی داکۆک زنجیرەیەک خۆپیشاندانی فەرمی و ڕێکخراوی لە شارەکانی لەندەن و مانچستەری شانشینی یەکگرتوو بەڕێوەبرد. ئەم کەمپەینە نێودەوڵەتییە بەتایبەتی بۆ ئیدانەکردنی ڕۆڵی تێکدەرانەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ڕێکخرا بوو، کە بەردەوامن لە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراق و دروستکردنی پشێوی. دەستەی بەڕێوەبەریی داکۆک لە وتاری سەرەکیی خۆپیشاندانەکەدا ڕایگەیاند کە عێراق لە ئێستادا بە قۆناغێکی زۆر مەترسیداردا تێدەپەڕێت، چونکە ئەم هێزە چەکدارانە وڵاتەکەیان کردووەتە بارمتەی ململانێیەکی گەورەتر. هەروەها بە ڕوونی ئاماژە بەوە درا کە سیاسەتە شەڕەنگێزەکانی ئەم گروپانە، بەتەواوی عێراق بەرەو لێواری جەنگێکی وێرانکەری سەرتاسەری دەبات کە تیایدا ئەمریکا و ئێران وڵاتەکە دەکەنە مەیدانی یەکلاکردنەوەی کێشەکانیان. بەشداربووان لە ڕێگەی یاداشتێکی فەرمییەوە کە ئاراستەی نوێنەرایەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی بەریتانیا کرا، داوایان کرد کە پرسی داماڵینی چەکی میلیشیاکان بکرێتە مەرجێکی سەرەکی لە مامەڵەکردن لەگەڵ حکومەتی بەغدا. ڕێکخراوەکە پێی وایە گەر ئەم هەنگاوە نەنرێت، سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و سەرجەم ناوچەکانی تری عێراق دەکەوێتە ژێر هەڕەشەی ڕاستەقینەی لەناوچوون، و ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ سەرهەڵدانەوەی قەیرانی گەورەتری مرۆیی و ئەمنی لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
وێنەى بەشداربوان







































Leave a Reply