رۆژنامەی مەدا ئاشكرای دەكات، 125 شیعەی سەربە چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەڵێننامەیەكیان واژوو كردووە، بۆ ئەوەی لە پەرلەمان رێگە نەدەن محەمەد شیاع سوودانی ببێتەوە سەرۆك وەزیران.
ئەمڕۆ یەكشەم 15ی ئادار رۆژنامەی مەدا ئاشكرای دەكات، 125 پەرلەمانتار لەبەرەی نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەڵێننامەیان واژوو كردووە، لە دژی كاندیدبوونەوەی سوودانی بۆ سەرۆكایەتیی حكوومەتی نوێی عێراق.
رۆژنامەی مەدا باسی لەوە كردووە، ئەو ژمارەیە بەگوێرەی پێویست نییە بۆ ئەوەی سێیەكی پەكخەر پێك بهێنن. رۆژنامەكە دووپاتیشی دەكاتەوە تەنگژەی پێكهێنانی حكوومەت لە ئاڵۆزترین قۆناغدایە.
پێشتر چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعە نووری مالیكییان كاندید كردبوو، بەڵام بە هۆی ناڕەزایی ئەمەریكا پرۆسەكە دوا خراوە. سێیەكی پەكخەر لە پەرلەمان ئەوەیە یەك لە سێی ئەندامانی پەرلەمان لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكوومەت نەبن، ئەوا پرۆسەكە شكست دەهێنێت.
















Leave a Reply