لیندزی گراهام سیناتۆری كۆمارییه‌كان و دۆستی نزیكی دۆناڵد تره‌مپ په‌سنی دوا پێشنیازی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای كرد، كه داوای فره‌وانكردنی ڕێككه‌وتنی ئیبراهیمی له چوارچێوه‌ی دانوستان و گه‌یشتنه هه‌ر رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئێران كردووه و ئه‌و هه‌نگاوه به گرنگترین گۆڕانكاری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ماوه‌ی هه‌زاران ساڵی ڕابردوو ناو ده‌بات.
گراهام له پۆستێكی له تۆڕی ئێكس نووسیویه‌تی، هاتنی وڵاتی نوێ له نێویاندا سعوودیه و پاكستان بۆ ڕێڕه‌وی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ئاستی جێگیری و ئارامی هه‌رێمه‌كه زۆر به‌رزتر ده‌كاته‌وه و ده‌رگه به ڕووی ته‌واوكارییه‌كی ئابووری فره‌وان له ناوچه‌كه ده‌كاته‌وه.
له به‌شێكی تری پۆسته‌كه‌ی لیندزی گراهام هاتووه، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گۆڕانی به‌سه‌ر دا دێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه سه‌ركه‌وتوو بێت، هێزێكی ئابووری گه‌وره و سه‌رچاوه‌ی ده‌رفه‌تی مهنز دروست ده‌بێ، له‌بری ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه له نێو گرژی و ململانێكان بمێنێته‌وه.
ئه‌و سیناتۆره ئه‌مه‌ریكییه پێشبینی كردووه، كه ئه‌و بیرۆكه‌یه له‌لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسرائیلیش پێشوازی و پشتیوانی لێ بكرێت.
















Leave a Reply