دوو به‌رپرسی پاكستانی ئاشكرایان كرد، كه وڵاته‌كه‌یان ئاماده‌یه و پێشنیازی میوانداریكردنی گه‌ڕی دووه‌می گفتوگۆكانی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران له ڕۆژانی داهاتوو و به‌ر له كۆتایی دوو هه‌فته‌ی ئاگربه‌ست له ئیسلام ئاباد ده‌كات.
ئه‌و دوو به‌رپرسه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مافی لێدواندانیان نییه ئاماده‌نه‌بوون ناویان ئاشكرا بكرێ و بۆ ئاژانسی ئه‌سیۆشه‌یتد پرێس ڕایانگه‌یاندووه، كه پاكستان پێشنیازی بۆ واشنتن و تاران كردووه، كه گه‌ڕی دووه‌می دانیشتنه‌كانیش له ئیسلام ئاباد ئه‌نجام بدرێت و شوێنی گفتوگۆكان نه‌گۆڕێت.
له‌باره‌ی دانیشتنی یه‌كه‌می نێوان هه‌ردوو وڵات له ئیسلام ئاباد كه شه‌مووی ڕابردوو ئه‌نجام درا، یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه له‌باره‌ی دانیشتنه‌كه گوتی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بێ ڕێككه‌وتن كۆتایی هات، به‌ڵام ئه‌مه به‌شێكه له پرۆسه‌ی دیپلۆماسی به‌رده‌وام و هه‌وڵێكی تاكلایه‌نه و تاكه‌كه‌سی نییه ده‌سبه‌جێ ڕێككه‌وتنی لێ بكه‌وێته‌وه.
















Leave a Reply