ئێستە شەهباز شەریف سەرۆك وەزیرانی پاكستان لە چینە و جیا لە تاوتوێكردنی پێوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ پەكین، تاوتوێی رێككەوتنی ئاشتی لە نێوان ئێران و ئەمەریكا و كردنەوەی گەرووی هورمز لەگەڵ بەرپرسانی چین دەكات، ئەمڕۆ شەریف چاوی بە شی جینگبینگ سەرۆكی چین كەوت و بەپێی سەرچاوەكان ئیسلام ئاباد سوورە لەسەر گەرەنتیكردنی چین بۆ هەر رێككەوتنێكی ئێران و ئەمەریكا.
ئاژانسی هەواڵی “شینخوا”ی چینی ئاماژەی كرد كە دیداری شەریف و شی لە دوای دیدارێكی هاوشێوەی لەگەڵ لی چیانگ سەرۆك وەزیرانی چین دێت، بەپێی سەرچاوەكان ئەمڕۆ عاسم مونیر فەرماندەی سوپای پاكستان گەیشتووەتە چین و ئیسلام ئاباد سوورە لەسەر ئەوەی پەكین رۆڵی گەرەنتیكاری بۆ هەر رێككەوتنێكی ئێران و ئەمەریكا هەبێت، ئەوە لەوكاتە مونیر ناوەندگیری راستەوخۆی پاكستانە لە دانوستانەكانی نێوان شاندی ئێران و ئەمەریكا.
لەوكاتەی پاكستان سوورە لەسەر ئەوەی چین، كە بە پاڵپشتیكارێكی ئێران دادەنرێت، رۆڵی گەرەنیكار بۆ هەر رێككەوتنێك و رازیكاری بۆ ئێران هەبێت بۆ رێككەوتن و كردنەوەی گەرووی هورمز و دەست پێكردنی دانوستانەكان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی و یۆرانیۆمی ئێران، لەوانە گواستنەوەی بۆ دەرەوەی خاكی ئێران.
















Leave a Reply