وەزیری نەوتی عێراق: لەبارەی هەناردنی نەوتەوە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەكەین

بینەر: (75)

ئێران داخستنی گەرووی هورمز بە یەكێك لە بەهێزترین كارتەكانی بەرانبەر بە ئەمەریكا و ناوچەكە و دنیا بەكار دێنێت، كە چەند مانگێكە ئەو گەرووەی داخستووە، عێراق گەورەترین زیانمەندی ئەو داخستنەیە، چوونكە زۆرینەی نەوتەكەی بە گەرووەكەدا دەفرۆشێت و ئێستە وەستاوە، بۆیە حكوومەتی عێراق خەریكە مووچەی پێ نادرێت، وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت لەگەڵ تاران بۆ تێپەڕبوونی نەوتی عێراق بە گەرووەكە لە گفتوگۆدان.

باسم محەمەد خزەیر وەزیری نەوتی عێراق دووپاتی كردەوە كە پلانیان بۆ گواستنەوەی بەشێك لە نەوتی كێڵگەكانی باشوور لە رێگەی بۆرییەكانی باكور بەپێی رێككەوتنی عێراق و توركیا هەیە، كە هەناردنی رۆژانە بگەیننە ئاستی زیاتر لە 700 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، كە لە سەرەتای ئەم مانگە رێككەوتنێك لەگەڵ توركیا واژوو كرا بۆ بەردەوامبوونی هەناردن بەو شێوەیە بۆ ماوەی ساڵێك تا گەیشتن بە رێككەوتنی درێژخایەنی چوارچێوەیی.

بەپێی وەزیری نەوتی عێراق و رێككەوتنەكە، هەناردنی نەوت لە كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و پلانیش هەیە بەشێك لە نەوتی كێڵگەكانی باشوور بە بۆری باكور لە رێگەی توركیا هەناردە بكرێت تا توانای هەناردن دەگاتە سەرووی 700 هەزار بەرمیلی رۆژانە، شاندی عێراق گفتوگۆی لەگەڵ لایەنی ئێرانیش كردووە بۆ رێگەپێدان بە تێپەڕبوونی كەشتییە نەوتبەرەكانی عێراق بە گەرووی هورمز، لەناو بوونی گەشتبینی بە گەیشتن بە لێكگەیشتنی باش لە رۆژانی داهاتوو لەوبارەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *