چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی قسه‌یان بۆ ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنال كردووه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا فه‌رمان و ڕێ به سوپا ده‌دات تا هێرشێكی سه‌ربازی تر بكه‌نه‌وه سه‌ر ئێران، ئه‌مه‌یش به‌هۆی هێرشی ئێران بۆ سه‌ر كه‌شتی ئه‌مه‌ریكی و بۆردمانكردنی ئیمارات له دوێنێ دووشه‌مدا.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی وۆل ستریت جۆرناڵ، تره‌مپ چه‌ند ڕۆژێكه دوودڵه له‌وه‌ی ئێران سزا بدات، به‌هۆی ده‌سبه‌ردارنه‌بوونی له به‌رنامه‌ی ناوكی و خۆی له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گرژییه‌كان به دوور بگرێت، یان دووباره ده‌ست به جه‌نگ دژی ئه‌و وڵاته بكاته‌وه.
به‌رپرسانی واشنتن ده‌ڵێن، هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر كه‌شتی ئه‌مه‌ریكی و كه‌شتییه بازرگانییه‌كان و په‌لاماردانی ئیمارات، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ شكستهێنان به پلانه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ ڕزگاركردنی كه‌شتییه گیرخواردووه‌كان، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانی هێرشكردنه‌وه سه‌ر ئێران ده‌ربكات.
ئێسته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رده‌م دوو بژاره‌دایه، یان فه‌رمان به سوپا بكات، كه هێرش بكه‌نه سه‌ر ئێران، یان زێده‌ڕۆییه‌كانی ئێران و په‌لاماره‌كانی فه‌رامۆش بكات و به‌رده‌وام بێ له هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان و له جێبه‌جێكردنی پلانی كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمزیش به‌رده‌وام بێت.
ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، گوشاره‌كان له‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه سیاسییه‌كانی زۆر زیاتر بوون، تا فه‌رمانی وه‌شاندنی گورزێكی قورس و فره‌وان له دژی ئێران ده‌ربكات.
















Leave a Reply