به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنال ئاشكرای كرد، كه زیاتر له 15 كه‌شتی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكی پشتیوانی و به‌شداری سه‌پاندنی گه‌مارۆی سه‌ربازی به‌سه‌ر گه‌رووی هورمز و كه‌نداو ده‌كه‌ن، تا ڕێ له چوون و هاتنی هه‌ر كه‌شتییه‌ك بۆ به‌نده‌ر و كه‌ناراوه‌كانی ئێران بگرن.
دوێنێ دووشه‌م ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌شتیانه‌ی ده‌چنه به‌نده‌ره‌كانی ئێران و ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ڕاگه‌یاند. ئه‌مه‌یش وه‌ك په‌ستانێكی قورس و كاریگه‌ر بۆ سه‌ر ئابووری ئێران هه‌ژمار ده‌كرێ، چونكه به‌هۆی ئه‌م گه‌مارۆیه‌وه ئێران ڕۆژانه زیاتر له 400 ملیۆن دۆلار زیانی پێ ده‌گات، به‌مشێوه‌یش ئابووری داده‌ڕمێت و ئه‌مه‌ریكایش ده‌یه‌وێ له ڕێی ئه‌و په‌ستانه زۆره‌وه سازشی گه‌وره به ئێران له‌میانه‌ی دانوستاندنه‌كان بكات.
ده‌سته‌ی بازرگانی ده‌ریایی به‌ریتانی كه سه‌ر به هێزی ده‌ریایی شاهانه‌ی به‌ریتانیایه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه گه‌مارۆی گه‌یشتن به به‌نده‌ره‌كانی ئێران و كه‌ناراوه‌كان به درێژایی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و كه‌نداوی عومان و به‌شێك له ده‌ریای عه‌ره‌ب ده‌گرێته‌وه، به ته‌واوی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێ و گه‌مارۆی توندی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی گه‌مارۆكه دوێنێ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی، هه‌ر به‌له‌م و كه‌شتییه‌كی خێرایی ئێران بیه‌وێ كه كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ئامانج بگرێت، هاوشێوه‌ی وێرانكردنی كه‌شتی بازرگانانی ماده‌ی هۆشبه‌ر به توندترین شێوه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه و كۆتاییان پێده‌هێنین.
















Leave a Reply