ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه له گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستاندنه‌كان كه شه‌مووی ڕابردوو له ئیسلام ئاباد ئه‌نجام درا، واشنتن و تاران له‌سه‌ر ژماره‌ی ساڵه‌كانی هه‌ڵپه‌ساردنی پیتاندنی یۆرانیۆم له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ڕێكنه‌كه‌وتوون، تاران پێشنیازی پێنج ساڵی كردووه و ئه‌مه‌ریكایش داوای 20 ساڵ ده‌كات.
ڕۆژنامه‌كه له زاری به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی و یه‌كێكی ئێران گواستوویه‌تییه‌وه، كه له‌میانه‌ی گفتوگۆكانی شه‌مووی ڕابردوو شاندی ئه‌مه‌ریكا داوای هه‌ڵپه‌ساردنی پیتاندنی یۆرانیۆمیان بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ له شاندی ئێران كردووه، له به‌رانبه‌ردا ئێران دوێنێ دووشه‌م به فه‌رمی وه‌ڵامی ئه‌و داوایه‌ی داوه‌ته‌وه و دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ئاماده‌یه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ پیتاندنی یۆرانیۆم بوه‌ستێنێت، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه.
به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی داوه، كه واشنتن داوایه‌كی تریشی له تاران كردووه، ئه‌ویش بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی یۆرانیۆمی پیتێنراوی پله به‌رزه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌ڵام ئێرانییه‌كان سووربوون له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی له ناوخۆی وڵات، پێشنیازی ئه‌وه‌یان كردووه، كه ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم نزم ده‌كه‌نه‌وه، به جۆرێك به‌و ئاسته نه‌توانرێ چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رهه‌م بهێنرێت.
ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی ویستی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه و پێشتر چه‌ندان جار دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته ده‌سبه‌جێ یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاست به‌رز له خاكی ئێران ببرێته ده‌ره‌وه.
















Leave a Reply