لە دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا و دامەزراندنی دەسەڵات و حكوومەتێكی كاتی لە دیمەشق و لابردنی سزاكانی سەری و بوونە ئەندامی لە هاوپەیمانی دژ بە داعش و بەكخستنەوەی هەسەدە و حكوومەتەكە، ئەمەریكا دەیەوێ بە تەواوەتی لە سووریا لە ماوەی مانگێك پاشەكشە بكات، وەك سەرچاوەیەك باسی كرد.
سەرچاوەیەكی ئاگەدار دووپاتی كردەوە كە هێزەكانی ئەمەریكا بە نیازن لە ماوەی مانگێك بە تەواوەتی لە سووریا پاشەكشە بكەن، ئەوەش دوای ئەوەی زۆرینەی خاكی سووریا كەوتەوە ژێر كۆنترۆڵی حكوومەتی كاتیی ئەو وڵاتە لە دوای جێبەجێكردنی رێككەوتنی لەگەڵ هەسەدە، كاتێك هێزەكانی ئەمەریكا لە دوای هێرشەكانی داعش لە 2014 هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعشی لە عێراق و سووریا بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێك هێنا.
ئاژانسی “فرانس پرێس” لە سەرچاوەیەكی گواستەوە، هێزەكانی ئەمەریكا لە ماوەی مانگێك لە تەواوی سووریا پاشەكشە دەكەن و هیچ بوونێكی سەربازییان لە بنكەكان لەسەر خاكی ئەو وڵاتە نامێنێت، سەرچاوەیەكی كوردیش دووپاتی كردەوە كە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە سێ بۆ پێنج هەفتە لە سووریا نامێنن، ئەوەش دوای 12 ساڵ لە بوونیان لە ناوچەكە، سەرچاوەكان دووپاتی دەكەنەوە كە رەنگە كشانەوەی یەكجارەكی ئەمەریكا لە 20 رۆژی تر تەواو بێت.















Leave a Reply