نەتەنیاهۆ: ئێران هەوڵی کوشتنی یەکێک لە کوڕەکانمی داوە

بینەر: (1.6K)

ئەمڕۆ دووشەم 24ی ئابی 2026، بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرای کرد کە ئێران هەوڵی کوشتنی یەکێک لە کوڕەکانی داوە، لە کاتێکدا میدیاکانی ئیسرائیل ڕایان گەیاندووە کە سانسۆری سەربازیی ئەو وڵاتە بۆ ماوەی چەند مانگێک بڵاوکردنەوەی ئەو زانیارییانەی قەدەغە کردبوو.

بەپێی ئەو هەواڵەی لە کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاو کراوەتەوە، نەتەنیاهۆ بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک بخاتە ڕوو، تەنیا ڕای گەیاندووە کە تاران هەوڵی داوە یەکێک لە کوڕەکانی بکوژێت.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئامادە نەبوو هیچ زانیارییەک سەبارەت بە کات، شوێن، یان شێوازی ئەو هەوڵە ئاشکرا بکات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *