نامەی ترەمپ له‌ مۆبایله‌وه‌ گەیشتە خەڵكی ئێران

بینەر: (1.1K)

ژمارەیەكی یەكجاری هاووڵاتییانی ئێران، نامەی مۆبایلیان لە ژمارەیەكی نەناسراو و شاراوەوە پێ دەگات و باس لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا دەكات، ئەمەیش لە كاتێكدایە چەند ڕۆژێكە خوێندكاران لە تاران خۆپێشاندان دەكەن، گرژی و دانوستاندنەكانی نێوان واشنتن و تارانیش هاوتەریب لەگەڵ یەكتر بەرەوپێشەوە دەڕۆن.

میدیاكانی ئێران ئەو زانیارییانەیان پشتڕاست كردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەكەن، ژمارەیەكی شاراوە و نەناسراو نامەی تێكستی بۆ مۆبایلی ژمارەیەكی یەكجار زۆری خەڵكی ئێران ڕەوانە كردووە، تێیدا نووسراوە “سەرۆكی ئەمەریكی پیاوی كارەكانە، چاوەڕوان بكەن و ببینن”.

گەیشتنی ئەو پەیامە بە خەڵكی ئێران لە كاتێكدایە، ترەمپ بەردەوامە لە هەڕەشەكردن و دووپات لەوە دەكاتەوە كە ئەگەر بە ڕێككەوتن نەگەن، ئەوا ئێران ڕووبەڕووی دۆخێكی سەخت و سزایەكی زۆر قورس دەبێتەوە كە مەبەست لێی وەشاندنی گورزی سەربازییە لە تاران.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *