چه‌ند سه‌عاتێك به‌ر لە كۆبوونه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى، نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا پێداگریى له‌سه‌ر كاندیدبوونى خۆى ده‌كات بۆ سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌تى نوێى عێراق. میدیاى عێراقیش باس له كۆتاهاتنى ئه‌و واده‌یه ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراقى دیارى كردووه و ده‌ڵێن، “ئه‌مشه‌و بۆ مالیكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ى شوبات، سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسیى به‌رپرس ئاشكراى كردووه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگیى شیعه به‌ڕێوه ده‌چێت، تیایدا بابه‌تى كاندیدبوونى نوورى مالیكى بۆ پۆستى سه‌رۆكى حكوومه‌ت یه‌كلایى ده‌كرێته‌وه. سه‌رچاوه سیاسییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، باس له‌وه ده‌كه‌ن؛ مالیكى مه‌رجى ئه‌وه‌ى هه‌یه بڕیارى كشانه‌وه‌ى له زۆرینه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى بێت، نه‌وه‌ك له ئه‌نجامى گوشارى ده‌ره‌كى بێت.
كه‌چى ئه‌م زانیارییانه پێچه‌وانه‌ى نوێترین لێدوانى نوورى مالیكییه كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ئاژانسى فرانس پرێس بڵاوكرایه‌وه و دووپاتى كرده‌وه، هه‌رگیز ناكشێته‌وه و بۆ هیچ كه‌سیش نییه بابه‌تى كاندیدبوون به‌سه‌ر عێراقییه‌كان بسه‌پێنێ.















Leave a Reply