مووشەكی ئێران بەر ماڵی بەرپرسێكی ئەمەریكی لە ئیسرائیل دەكەوێت

بینەر: (925)

ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرای كردووە، مووشەكی ئێران بەر شوێنی نیشتەجێبوونی كونسوڵی ئەمەریكی لە ئیسرائیل كەوتووە.

ئەمڕۆ یەكشەم 15ی ئادار، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی كردەوە، مووشەكی ئێران بەر ماڵی مایك هاكابی كەوتووە كە دیپلۆماتكارێكی بەناوبانگی ئەمەریكییە لە ئیسرائیل، زانیاری لەسەر هاكابی خۆی بڵاو نەكراوەتەوە.

ماوەیەك لەمەوبەر هاكابی مشتومڕێكی نایەوە و زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیی تووڕە كرد، كاتێك گوتی مافێكی تەوراتییە ئیسرائیل فرمانڕەوایی ناوچەكە بكات لە نیلەوە تا فورات.

ئەوكات وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا پەیامێكی بە هەموو نوێنەرایەتییەكانی ئەمەریكا دا، تا لێدوان و دیمانەی رۆژنامەوانیی ئەوتۆ ئەنجام نەدەن كە ناڕەزایی لێ بكەوێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *