مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شێخ عه‌بدوڵا بن زاید ئال نههیان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات كۆبووه و له‌باره‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه مه‌سروور بارزانى ده‌ڵێ، “دووپات‌مان له پێویستى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانمان كرده‌وه”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنجى كانوونى یه‌كه‌م، مه‌سروور بارزانى له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ى بۆ ئیمارات، له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات كۆبووه‌وه، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له په‌یجى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك په‌یامێكى كورتى به زمانى كوردى و عه‌ره‌بى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، “لەگەڵ بەڕێز شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان وەزیری دەرەوەی ئیمارات ، دووپات‌مان لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان کردەوە و دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکەمان تاوتوێ کرد”
هه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له شارى ئه‌بوزه‌بى له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نههیان سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى ئیمارات كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ردووكیان دووپاتیان له‌سه‌ر گرنگى په‌ره‌پێدانى پێوه‌ندى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئیمارات كرده‌وه.
















Leave a Reply