مازن ئشێقڕ سیاسه‌تمه‌دارى عێراق له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى ده‌ڵێ، “له یه‌كێك له پێوه‌ندییه‌كان ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا به سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى گوتووه، ماوه‌ى ساڵێكه به‌ڵێنمان پێ ده‌ده‌ی به‌ڵام هیچت نه‌كردووه و له به‌ڵێنه‌كانت بێزار بووین”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنجى كانوونى یه‌كه‌م، كه‌ناڵى وه‌ن نیوزى عێراقى دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ مازن ئشێقڕ كردووه كه ئاشكراى ده‌كات له یه‌كێك له پێوه‌ندییه تهلهفۆنییهكانى نێوان ماركۆ رۆبیۆ و محه‌مه‌د شیاع سوودانى، رۆبیۆ ناڕه‌زایى ده‌ربڕیوه و گوتویه‌تى، “ماوه‌ى ساڵێكه قسه ده‌كه‌ین به‌ڵام هیچت نه‌كردووه، ساڵێكه داوات لێ ده‌كه‌ین كۆتایى به چه‌كى میلیشیاكان بهێنیت، هه‌ركه قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین هه‌مان به‌ڵێن دووباره ده‌كه‌یته‌وه، له به‌ڵێنه‌كانت بێزار بووین”.
مازن ئشێقر كه پێشتر به‌ر له سوودانى یه‌كێك له كاندیده ته‌كنۆكراته‌كان بوو بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت، دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌و قسانه‌ى رۆبیۆ كه دزه‌ى پێكراوه، تێڕوانینى ئه‌مه‌ریكایه له‌سه‌ر محه‌مه‌د شیاع سوودانى.
















Leave a Reply